ئیسرائیل که‌ره‌سـته‌ی مرۆیی ده‌نێرێته نێو که‌رتی غه‌ززه سه‌ره‌ڕای به‌رده‌وامی هاویشـتنی موشه‌ک له لایه‌ن میلیتانه فه‌له‌سـتینیـیه‌کانه‌وه بۆ ناو ئیسرائیل.
ئیسرائیل ڕۆژی هه‌ینی سـنووری که‌رتی غه‌ززه‌ی کرده‌وه بۆ ڕێـگه‌دان به ناردنی 90 ته‌نکه‌ری بارهه‌ڵـگری نه‌وت، خۆراک و که‌ره‌سـته‌ی تری مرۆیی بۆ ناو هه‌رێمی فه‌له‌سـتینیـیه‌کان که له لایه‌ن حه‌ماسه‌وه کۆنتڕۆڵ کراوه.
ئیسرائیل ڕێـگای له گه‌یاندنی که‌ره‌سـته گرتبوو بۆ ناو غه‌ززه بۆ ئه‌وه‌ی فشـار بخاته سه‌ر حه‌ماس و هێرشه‌کانی سه‌ر ده‌وڵه‌تی جوله‌که ڕابگرن.
گروپه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ گوتیان ئه‌و ڕێـگاگرتنه پـێشـێـلکاری مافه‌کانی مرۆڤه له کاتێـکدا که دانیشـتووانی که‌رتی غه‌ززه به‌بێ کاره‌با و خۆراک بوون له‌و هه‌رێمه‌ی که له په‌راوێز نراوه.