Accessibility links

له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ باڵه‌خانه‌یه‌كدا له‌ ئۆكرانیا 19 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن


ده‌سه‌ڵاتدارانی ئۆكرانیا ده‌ڵێن له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ باڵه‌خانه‌یه‌كدا له‌ شـارۆچكه‌ی یه‌ڤپاتۆریا 19 كه‌س كوژران كه‌ دووانیان منداڵ بوون و هه‌روه‌ها به‌ لایه‌نی كه‌م 24 كه‌سی دیكه‌ش بێسه‌روشـوێنن.

تیمه‌كانی فریاگوزاری به‌ دوای قوربانیـیه‌كاندا ده‌گه‌ڕێن له‌ ناو داروپه‌ردووی ئه‌و باڵه‌خانه‌ 5 نهۆمیـیه‌ی كه‌ شه‌وی چوارشه‌ممه‌ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌ داڕما.

كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن تا ئێسـتا 21 كه‌س ڕزگاركراون.

له‌ هه‌نگاوێكیشـدا بۆ نیشـاندانی یه‌كڕیزی سه‌رۆك وه‌زیری ئۆكرانیا یولیا تیمۆشینكۆ و سه‌رۆك یوشچینكۆ هه‌ر ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ پـێـكه‌وه‌ سه‌ردانی شوێنی ڕووداوه‌كه‌یان كرد.

به‌ڕێز یوشـچینكۆ ڕۆژی هه‌ینی 26 ی مانگی دوازده‌ی وه‌كو ڕۆژێـكی ماته‌مینی گشتی ڕاگه‌یاند.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG