سه‌رۆك وه‌زیر ئه‌حمه‌د تیدیان سوارێ كه ژماره‌یه‌ك وه‌زیری باڵای حكومه‌تی له‌گه‌ڵ بوو نزیـك به نیوه‌ڕۆی پـێـنجشه‌ممه گه‌یشـتنه بنكه‌ی سه‌ره‌كی له‌شـكری گینیا. ڕێبه‌رانی كوده‌تاكه فه‌رمانیان به كاربه‌ده‌سـتانی حكومه‌ت دابوو تا كۆتایی ڕۆژی پـێنجشه‌ممه خۆیان بگه‌یه‌نه بنكه‌ی سه‌ره‌كی له‌شـكر.
له ناوخۆ له مه‌ترسی دهسـتگیركرانداوێن وه‌ك به‌شـێـك له هه‌ڵـمه‌تی نیشـتیمانی بۆ دهسـتگیكردنی خه‌ڵـكی سه‌ر به حكومه‌تی مه‌ده‌نی سه‌رۆكی پـێشـوو لانسـان كۆنتێ.
كاپـیتانی له‌شـكر مو‌سا كهمارا سێشه‌ممه كوده‌تای ڕاگه‌یاند چه‌ند كاتژمێران پاش مه‌رگی سه‌رۆك كۆنتێ.
سه‌رۆك وه‌زیر سوارێ و كاربه‌ده‌سـتانی دیكه هه‌وڵیان دا له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بمێنـنه‌وه و داوای پـشـتیوانی گشتیـیان كرد بۆ لادانی ده‌سه‌ڵاتی له‌شـكر.
به‌ڵام به‌پـێی په‌یامنێرێـكی ده‌نگی ئه‌مریكا هیچ كه‌س هه‌وڵی نه‌دا پـێشـی سه‌ربازه سه‌رهه‌ڵـداوه‌كان بگرێت. ئه‌وان چوارشه‌ممه شه‌و كهمارایان به ناو شه‌قامه‌كانی پایته‌ختدا گێڕا و بۆ كۆشـكی سه‌رۆكایه‌تی بردیان و ئه‌ویان به ڕێبه‌ری نوێی وڵات ڕاگه‌یاند.
یه‌كێتی ئه‌فریقایی ناپه‌سه‌ندی كوده‌تاكه‌ی كردووه و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه 15 ملیۆن دۆلار یارمه‌تی ڕاده‌گرێت ئه‌گه‌ر ڕێبه‌رانی كوده‌تاكه هه‌وڵ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی مه‌ده‌نی نه‌ده‌ن.
كاپـیتان كهمارا ده‌ڵێت ئه‌و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی 31 ئه‌ندامه بۆ دیموكراسی و گه‌شه‌دان ده‌كات و به‌ڵێنی دا تا كۆتایی سـاڵی 2010 هه‌ڵـبژاردن له وڵاته‌كه‌ی بكرێت.