وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیلی حوسـنی موباره‌كی سه‌رۆكی میسری له زیادبوونی توندوتیژی به درێژایی سـنووری ئیسرائیل و غه‌ززه ئاگاداركرده‌وه.
زیپـی لیڤنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل له ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌دا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز موباره‌ك له قاهیره كۆبۆوه ڕۆژێـك دوای ئه‌وه‌ی میلیشـیاكانی حه‌ماس 60 موشه‌كیان به لایه‌نی كه‌مه‌وه هاویشـته باشوری ئیسرائیله‌وه.
لیڤنی له گوته‌یه‌كی تری‌دا له قاهیره‌وه به‌ڵێنی دا به ڕاگرتنی هێرشه‌كانی حه‌ماس، وه گوتی چیدی ئه‌و كاره قبوڵ ناكرێت.
جێی باسه میسر یارمه‌تی له گه‌یشـتن به شه‌ش مانگ ئاگربه‌ستی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیلی دابوو كه له هه‌فته‌ی ڕابردوودا دوا مۆڵه‌تی به‌سه‌رچوو و ڕه‌وشی ئاسایش له‌وساكه‌وه ئاڵۆز بووه.
به‌رپـرسـانی به‌رگری ئیسرائیلی ده‌ڵێن له‌شـكر خۆی بۆ هه‌ڵـمه‌تێـكی له دژ ئامانجه‌كانی حه‌ماس له كه‌رتی غه‌ززه ئاماده ده‌كات.
سه‌رچاوه له‌شـكریـیه‌كان نه‌یانگوتووه گه‌ر جێبگرێت یان نا، به‌ڵام ده‌ڵێن تا ڕاده‌یه‌ك له‌سه‌ر ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وا ڕاده‌وه‌ستێت.
ئیسرائیل هه‌روه‌ها ئاسـتی وریابوونه‌وه‌ی بۆ كاره‌كانی به‌هاناچوونی ته‌نگه‌تاوی به‌رزكرده‌وه و هه‌ر هه‌موو شـاره‌كانی كه 30 كیلۆمه‌تر له ده‌وری كه‌رتی غه‌ززه‌ن به سـیسـتمێـكی ئاگاهیكردنهوه به‌سـتۆته‌وه.