له عێراقدا که‌م‌بوونه‌وه‌ی تـێبینی‌کراو هه‌یه بۆ ته‌قه‌مه‌نی زرێـپـۆش‌بڕی دروسـتکراوی ئێرانی ناسـراو به EFP . ژه‌نه‌ڕاڵی سـوپای ئه‌مریکا تۆماس مێتس که سه‌رۆکایه‌تی به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ده‌کات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بۆمبـباکانی لاڕێـگا له عێراق و ئه‌فغانسـتان، ده‌ڵێت له‌و باوه‌ڕه‌دایه که‌م‌بوونه‌وه‌ی ژماره‌ی چه‌که‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بژاره‌ی بیرلێـکراوی ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئێران.
ژه‌نه‌ڕاڵ مێتس ده‌ڵێت ده‌بێت وای دابنێن" که یه‌کێـک له‌مه‌ڕ لایه‌نی شیعه‌ی په‌یوه‌نددار به ئێرانه‌وه ئه‌و بڕیاره‌ی دابێت بۆ که‌م‌کردنه‌وه‌یان."
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا خانم کۆنده‌لیزا ڕایس ده‌ڵێت ئێران ده‌سـتێوه‌ردانی زیان به‌خه‌شـانه‌ی له عێراقدا که‌م‌کردۆته‌وه به زۆری له‌به‌ر فشـاری هێزه‌کانی ئه‌مریکا و عێراق.
خانم ڕایس ده‌ڵێت" ئه‌مه ده‌بێت به کارێـکی زۆر قورس، چونکه وامان لێـکردن و به توندیش وامان لێـکردن. باڵوێزی ئه‌مریکا له عێراق ڕایان کرۆکه‌ر کاتێـک دوا جار له‌گه‌ڵ باڵوێزی ئێرانی‌دا کۆبۆوه پـێی گوتن خه‌ڵـکانی ئێوه له عێراقدا پارێزراو نین ئه‌گه‌ر هه‌وڵ بده‌ن زیان به خه‌ڵـکانی ئێمه بگه‌یه‌نن و گوتیشی ئێمه له‌و باره‌یه‌وه ئه‌و کاره‌مان په‌یڕه‌وی کردووه."
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا خانم ڕایس ده‌ڵێت چونکه ئێران دراوسێی عێراقه ئه‌وا به شـێوه‌یه‌کی سـروشـتی کاریگه‌ریـیان له عێراقدا ده‌بێت. خانم ڕایس ده‌ڵێت ئه‌م کاریگه‌رێتیـیه نابێت" دابینکردنی مه‌شـق بگرێته‌وه بۆ کۆمه‌ڵه تایبه‌ته‌کان بۆ ئه‌وه‌ی به‌گژ هێزی هاوپه‌یمانان و خه‌ڵـکی بێ تاوانی عێراق بچنه‌وه." خانم ڕایس ئاماژه‌شی به‌وه دا که هێزه‌کانی له‌شـکری عێراق به تواناتربوون. هه‌ر وه‌کو چۆن ده‌رکه‌وت به‌هۆی به‌زاندنی میلیتانه توندڕه‌وه‌کانی به‌سره که ئێران پـشـتیوانیـیان لێـده‌کات له به‌هاری ڕابردوودا.
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شـدا به په‌سه‌ندکردنی ڕێـکه‌وتنی ڕه‌وشی مانه‌وه‌ی هێزه‌کان و ڕێـکه‌وتنی چوارچێوه‌ی سـتراتیژی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکادا حکومه‌تی عێراق ئه‌وه‌ی نیشـانداوه که له به‌رژه‌وه‌ندی به‌رزی خه‌ڵـکی عێراقدا کارده‌کات. ئه‌م دوو ڕێـکه‌وتنه که -- یه‌که‌میان ڕێـگه به مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق ده‌دات و ڕێ‌وشـوێنی کشـانه‌وه‌یان ده‌ســتنیشـان ده‌کات، دووهه‌میشـیان هاوپه‌یمانێتی سـتراتیژی نێوان عێراق و ئه‌مریکا پـته‌وده‌کات - هه‌ردووکیان به توندی له لایه‌ن تارانه‌وه دژایه‌تی لێـکرابوون.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا خانم کۆنده‌لیزا ڕایس ده‌ڵێت به په‌سه‌ندکردنی ئه‌م ڕێـکه‌وتنـنامانه عێراقیـیه‌کان نیشـانیان دا که وڵاتێـک و خه‌ڵـکانێـکی سه‌ربه‌خۆن. خانم ڕایس ده‌ڵێت عێراقیـیه‌کان "وڵاتێـکی عه‌ره‌بی به‌هێز" داده‌مه‌زرێنن که وڵاتێـکی فره ئاینی و دیموکراسی ده‌بێت و ده‌شڵێت ئه‌وه‌ش" باشترین به‌ربه‌سـته له دژی ده‌سـتێوه‌ردانی خراپکاری ئێران له هه‌رێمه‌که‌دا."