سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا و عێراق قایل‌بوون له‌سه‌ر هاوکاریکردن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی کورده سهرههڵـداوهکانی بنکه‌یان له باکوری عێراقدایه.
له وتووێـژه‌کانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌یاندا له ئه‌نقه‌ره ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا و نوری ئه‌لمالیکی هاوکاره عێراقیـیه‌که‌ی گفتوگۆیان له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پارتی کارکه‌رانی کوردسـتان یاخود په‌که‌که کرد.
به‌ڕێز ئۆردوگان تێرۆریزمی به نیگه‌رانیـیه‌کی هاوبه‌شی تورکیا و عێراق ناوبرد. به‌ڕێز مالیکی له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا پـشتیوانیشی بۆ کۆمیته‌ی تورکیا و عێراق و ئه‌مه‌ریکا ده‌ربڕی که مانگی ڕابردوو بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌که‌که دامه‌زرا.
کۆمه‌ڵه‌که قه‌ده‌غه‌کراوه که ماوه‌ی 25 سـاڵه له پـێناوی ئۆتۆنۆمی بۆ کورده‌کان له باشوری تورکیادا خه‌بات ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ها مالیکی له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا گولی سه‌رۆکی تورکیا وتووێـژیان له‌سه‌ر ڕهوشهکهکرد.
جێی باسه فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی تورکیا بۆمبـبارانی بنکه‌ی سه‌رهه‌ڵـداوه کورده‌کانی له عێراق کردبوو له وه‌ڵامی هێرشه‌کانی په‌که‌که بۆ سه‌ر سه‌ربازانی تورکیادا.
ئه‌مه‌ریکا و عێراق ئاگاهیـیان داوه که ڕه‌نگه کێشه‌که ناسه‌قامگیری باکوری عێراقی لێـبکه‌وێته‌وه.