ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی فارسی ئێرانی ده‌ڵێت تاران 9 که‌س له‌وانه‌ی به تۆمه‌تی کوشـتن حوکم‌درابوون له به‌ندیخانه‌ی ئه‌ڤین له تاران سه‌رجه‌م به کۆمه‌ڵ له‌سێداره‌دران.
ئاژانسی ناوبراو له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت 8 پـیاو و ژنێـک ڕۆژی چوارشه‌ممه سـزای مه‌رگیان له به‌ندیخانه‌ی ئه‌ڤین بۆ جێبه‌جێ‌کرا.
هاوکات ئاژانسی فارس ورده‌کاری دیکه‌ی سه‌باره‌ت به له‌سـێداره‌دانه‌کان ئاشـکرا نه‌کرد.
ئه‌وه‌ی شـایانی گوتنه به گوێره‌ی شه‌ریعه‌ی ئیسلامی ئه‌وه‌ی له ئێران‌دا په‌یڕه‌وی ده‌کرێت تاوانه‌کانی وه‌ک کوشـتن و ده‌سـتدرێژی سه‌ر نامووسی ژنان و چه‌ته‌یی و قاچاخچێتی به‌نگ و حه‌شیش سـزاکه‌یان مه‌رگه، وه وه‌ک نه‌ریتێـک ئه‌و سـزایه‌ش به هه‌ڵـواسینی تاوانباره‌که جێبه‌جێ ده‌کرێت.