دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی چه‌کدارانی گروپی حه‌ماسی فه‌له‌سـتینی باشوری ئیسرائیلیان به تۆپ و خومپاره کوتایه‌وه حکومه‌تی ئیسرائیلی ئه‌و پلانانه‌ی هه‌ڵـوه‌شـانده‌وه که ڕێـگه‌ی به گه‌یشـتنی باری که‌ل‌وپه‌ل و پـێدوایسـتی بۆ که‌رتی غه‌ززه ده‌دا.
پـێشـتر ئیسرائیل ڕایگه‌یاندبوو وه‌ک ڕێـزلێنان له‌و ئاگربه‌سـته کاتیـیه‌ی له‌گه‌ڵ گروپی میلیشـیای حه‌ماسی فه‌له‌سـتینی هه‌یبوو هه‌ر بۆیه ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێـگا به ڕه‌وانه‌کردنی کاڵا و پـێداویسـتی مرۆیی و بازرگانی بۆ که‌رتی غه‌ززه ده‌دات، به‌ڵام حکومه‌تی ئیسـرائیلی ناردنی باری ئه‌و کاڵا و پـێدوایسـتیـیانه‌ی بۆ که‌رتی غه‌ززه ڕاگرت، ئه‌مه‌ش له ئاکامی ئه‌و هێرشه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی میلیشـیاکانی حه‌ماس کردیانه سه‌ر ئیسرائیل.
موشه‌کبارانی باشوری ئیسرائیل له لایه‌ن چه‌کدارانی حه‌ماس له تۆڵه‌ی کوشـتنی ئه‌و سێ چه‌کداره بوو که ڕۆژی سێشه‌ممه به ده‌سـتی ئیسرائیلی کوژران.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه سه‌باره‌ت به تۆپـبارانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی گروپی حه‌ماس بۆ سه‌ر باشوری ئیسرائیل به‌رپـرسـانی ئیسرائیلی هه‌واڵی زیانی گیانیـیان ڕانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام گوتیان موشـه‌کبارانه‌که زیانی به خانووبه‌ره‌یه‌ک له شـارۆچکه‌ی ئه‌شـکه‌لۆن گه‌یاندووه.