وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئیدانه‌ی ئێرانی كردووه به‌هۆی داخسـتنی ئۆفیسـه‌كانی ئه‌و ڕێـكخراوی مافی مرۆڤه‌ی شیرین عه‌بادی خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات.
ڕۆژی سێشه‌ممه و له ڕاگه‌یاندنێـكدا شـان مه‌كـكۆرمه‌ك ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا داوای له تاران كرد ڕێـكخراوی نێوه‌ندی داكۆكیـكردن له مافه‌كانی مرۆڤ و ڕێـكخراوه مرۆڤایه‌تیـیه‌كانی تریش له ئێران‌دا ئازادانه كاری خۆیان بكه‌ن.
مه‌كـكۆرمه‌ك ده‌ڵێت ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ئۆفیسه‌كانی ئه‌و نێوه‌نده‌یان داخسـتووه و بۆ ماوه‌یه‌كی كورتیش خانم عه‌بادی‌یان ده‌سـتگیركردووه به‌ر له‌و مه‌راسیمی شه‌ستهه‌مین سـاڵیادی ڕاگه‌یاندنی جیهانی مافه‌كانی مرۆڤ بكرێت.
ئاژانسی ده‌نگوباسی نیمچه فه‌رمی مێهر ده‌ڵێت ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری بڕیاری داخسـتنی ئه‌و نێوه‌نده‌ی داوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داوای مۆڵه‌تی یاسایی كاركردنی نه‌كردووه.