په‌رله‌مانی عێراقی گه‌ڵاڵه‌نامه‌یه‌کی په‌سه‌ندکرد که تیایدا ڕێـگه به هێزه‌کانی به‌ریتانی و دیکه ده‌دات له عێراقدا بمێنـنه‌وه.
ئه‌م بڕیاره‌ی په‌رله‌مان له‌و باره‌یه‌وه دوای ده‌سـت له‌کارکێشـانه‌وه‌ی مه‌حمود ئه‌لمه‌شـهه‌دانی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراقی هات. ئه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زایی توندی له دژی مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه ده‌رده‌بڕی.
له دانیشـتنێـکی ته‌نگه‌تاوی ڕۆژی سێشه‌ممه په‌رله‌مانی عێراقی کۆبۆوه بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار له‌سه‌ر مانه‌وه یان لابردنی سه‌رۆکی په‌رله‌مان بدات، ئه‌وه‌ی مشـتومڕی سـیاسی هێناوه‌ته گۆڕێ و وتووێـژه‌کانی له‌سه‌ر ڕه‌وشی مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی بیانی جگه له هێزه‌کانی ئه‌مریکایی له عێراقدای تێـکداوه.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته په‌رله‌مانتارانی عێراقی وا ڕۆژی سێشه‌ممه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابوون بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی مه‌حمود ئه‌لمه‌شـهه‌دانی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراقی بده‌ن. ناوبراو له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی هه‌فته‌ی ڕابردووی په‌رله‌مانی عێراقیدا سووکایه‌تی به هه‌ندێ له په‌رله‌مانتاران کردبوو.
ئه‌و ده‌مه بۆڵه و شه‌ڕه قسه‌ی نێو په‌رله‌مانی عێراقی وایکرد ده‌نگدانی ڕۆژی دووشه‌ممه بۆ مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی بیانی له عێراق دوابخرێت. هێزه له‌شـکریـیه‌کانیش سه‌ر به وڵاتانی به‌ریتانیا و ئوسـترالیا و ئـێل سـلڤادۆر و ئسـتۆنیا و ڕۆمانیان.
ئینجا ئه‌گه‌ر گه‌ڵاڵه‌نامه‌که له لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقی به‌ر له کۆتایی مۆڵه‌تی 31 ی ئه‌م مانگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان په‌سه‌ند نه‌کرایه ئه‌وا ئه‌و کاته ئه‌و هێزانه‌ی ئاماژه‌مان پـێـدان هیچ بنه‌مایه‌کی یاسایی‌یان بۆ مانه‌وه‌یان له سـاڵی ئاینده‌دا له عێراق نه‌ده‌بوو.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و عێراق هه‌نووکه ڕێـکه‌وتـنـنامه‌یه‌کیان مۆرکردووه که ڕێـگه به مانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریکایی له عێراق هه‌تا کۆتایی سـاڵی 2011 ده‌دات.
سه‌باره‌ت به ده‌سـت له‌کارکێشـانه‌وه‌ی مه‌حمود ئه‌لمه‌شـهه‌دانی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له به‌غدا گۆران ته‌وفیق ڕاپـۆرتی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:34 خوله‌كه.