Accessibility links

کۆمه‌ڵێـکی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت ئێران دوو دکتۆری به‌ پـێچه‌وانه‌ی یاسای سـزادان به‌ندکردووه‌


هه‌ڵمه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ئێران ده‌ڵێت ده‌سـتگیرکرانی دوو دکتۆری ناوداری ئێرانی شـاره‌زای نه‌خۆشـیـیه‌کانیHIV و ئه‌یدز پـێشـێـلی یاسای سـزای ئێران ده‌کات.

دکتۆر ئارش عه‌لایی و براکه‌ی کامیار عه‌لایی له‌ شه‌ش مانگی ڕابردوو له‌ گرتووخانه‌ی ئه‌ڤینی تاران به‌ندکراون.

ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌شڵێت ئه‌م ماوه‌یه‌ دوو مانگ زیاتر بووه‌ له‌وه‌ی یاسای سـزای ئێرانی ڕێـگه‌ی ده‌دات دکتۆره‌کان مافی یاسایی‌یان هه‌یه‌ به‌ ده‌سـته‌به‌ری ئازادبکرێن، به‌ڵام دادوه‌ری دۆسه‌ی ئه‌وان مۆڵه‌تی ده‌سـته‌به‌ری به‌ که‌فاله‌ت ئازادکردنی پـێنه‌داون و نه‌ ڕێـگه‌شی بۆ گوێ‌لێـڕاگرتن له‌ داوای له‌م چه‌شـنه‌ داوه‌.

له‌ مانگی شه‌شی ڕابردوو کاربه‌ده‌ستان ئه‌م دوو دکتۆریان گرت وه‌ک ده‌ڵێن له‌به‌ر چالاکی بۆ ڕووخاندنی حکومه‌ت.

هه‌رچه‌نده‌ ڕوون نـیـیه‌ چ جۆره‌ چالاکیـیه‌کیان کردبێت. پارێزه‌ری دکتۆره‌کان مه‌سـعود شـافعی به‌ کۆمه‌ڵی مافه‌کانی مرۆڤی گوتووه‌ له‌م مانگه‌ دکتۆره‌کان به‌ ڕه‌سمی تاوانبارکران به‌ هه‌بوونی په‌یوه‌ندی به‌ حکومه‌تێـکی دوژمن.

پارێزه‌ر شـافعی گوتی ئه‌گه‌ر گوناهکار بناسـرێن بۆی هه‌یه‌ دکتۆره‌کان تا 10 سـاڵ به‌ندبکرێن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG