سه‌رۆک وه‌زیری ئیسـرائیل ئێهود ئۆڵمه‌رت له ئه‌نکه‌ره چاوی به ڕێبه‌رانی تورکیا که‌وتووه بۆ تاوتوێـکردنی ڕێـگاکانی پـێشـخسـتنی گفتوگۆکانی ئاشـتی نێوان ئیسرائیل و سـوریا.
دووشه‌ممه به‌ڕێز ئۆڵمه‌رت ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆک عه‌بدوڵڵا گول هێنا به‌رباس.
له‌وه‌تای مانگی پـێنج تورکیا میواندارێتی چوار گه‌ڕی وتووێـژه‌کانی ناڕاسته‌وخۆی ئیسرائیل و سـوریای کردووه. کاربه‌ده‌سـتانی تورکیا ناوبژیکاری گفتوگۆکان بوونه.
هه‌رچه‌نده له مانگی نۆوه وتووێـژه‌کان ڕاگیران پاش ئه‌وه‌ی به‌ڕێز ئۆڵمه‌رت ڕایگه‌یاند ده‌سـت له‌کارده‌کێشێته‌وه له‌به‌ر ئیدعاکانی گه‌نده‌ڵی.
دووشه‌ممه سه‌رۆکی سـوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د گوتی ته‌نیا به ڕێگای گفتوگۆی ناڕاسـته‌وخۆ ئاشـتی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل نایه‌ته دی و گوتیشی شـتێـکی ئاسایی‌یه گفتوگۆکان له کۆتایی بگه‌نه قۆناغێـکی ڕاسـته‌وخۆ.