ڕۆژی سێشه‌ممه له گینیا وڵاتێـکه له ڕۆژئاوای ئه‌فریقا که‌وته ناو قه‌یران کاتێـک ئه‌فسه‌رێـکی باڵای له‌شـکر فه‌رمانی هه‌ڵـوه‌شـاندنه‌وه‌ی ته‌واوی دامه‌زراوه‌کانی حکومه‌تی دا چه‌ند کاتژمێران له پاش کۆچی دوایی سه‌رۆکی له مێژینه‌ی وڵات له‌نسان کۆنتێ.
ڕۆژی سێشه‌ممه کاپـتن مو‌سا که‌مارا به ڕێـگای ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی حکومه‌ت گوتی ده‌سـتوری گینیا هه‌ڵـده‌وه‌شـێـنێـته‌وه و کاری پـێـناکرێت، وه گوتیشی ئه‌نجومه‌نێـکی ڕاوێژکاری حکومه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌بات.
ئه‌سـۆشێتد پـرێس ڕاده‌گه‌یه‌نێت که‌ماره گوتوویه‌تی له پاشه ڕۆژێـکی نزیـکیشـدا هه‌ڵـبژاردن به‌ڕێوه‌ده‌چن.
هه‌رچه‌نده هێشـتا ڕوون نیـیه ئایا که‌مارا خۆی ڕێبه‌ری کوده‌تایه یانیش گوته‌بێژیانه.
پـێشـتر سه‌رۆکی په‌رله‌مان داوای له دادگای باڵا کردبوو به‌پـێی ده‌سـتور ئه‌و بکات به سه‌رۆک.
کوده‌تاکه چه‌ند کاتژمێران پاش ئه‌وه هات که کاربه‌ده‌سـتانی حکومه‌ت مردنی سه‌رۆک کۆنتێـیان ڕاگه‌یاند. ئه‌و دووشه‌ممه له پاش نه‌خۆشـیـیه‌کی دور و درێژ کۆچی دوایی کرد.