Accessibility links

بڕیاره‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگ له‌سه‌ر ئاینده‌ی هێزه‌ بیانیـیه‌كان له‌ وڵاته‌كه‌یاندا بده‌ن


وا بڕیاره‌ یاسادانه‌رانی عێراقی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ده‌نگ له‌سه‌ر به‌رنووسـێـك بده‌ن كه‌ ئاینده‌ی هێزه‌ سه‌ربازیـیه‌ بیانیـیه‌كان ده‌رده‌خات له‌ پاش سـاڵی 2008 وه‌، واته‌ هێزه‌ سه‌ربازیـیه‌كانی وڵاتانی تر بێـجگه‌ له‌ وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.

به‌پـێی ئه‌م به‌رنووسه‌ ڕێـگه‌ ده‌درێت هێزه‌ سه‌ربازیـیه‌كان ئوسـترالیا، به‌ریتانیا، ئه‌ل سلڤادۆر، ئسـتۆنیا، ڕۆمانیا تا كۆتایی مانگی حه‌وتی داهاتوو له‌ عێراق بـمێنـنه‌وه‌.

به‌بێ په‌سه‌ندكردنی ئه‌م به‌رنووسه‌ له‌ پـێش كۆتایی‌هاتنی سه‌رپه‌رشـتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كه‌ ڕۆژی 31 ی دوازده‌ دوا واده‌یه‌ بۆی بارێـكی نایاسایی ده‌دات به‌ مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌.

له‌م به‌رنووسـه‌دا باسی هێزه‌كانی ئه‌مریكا نه‌كراوه‌ چونكه‌ له‌ ئێسـتادا واشـنتن ڕێـكه‌وتنی سـتراتیژی ئاسایشی له‌گه‌ڵ به‌غدادا مۆركردووه‌ و ڕێـگه‌ی به‌ مانه‌وه‌ی هێزه‌ سه‌ربازیـیه‌كانی ئه‌مریكا داوه‌ له‌ عێراقدا.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG