ئیسـرائیل هه‌ڕه‌شه‌ی داوه له ده‌سـتپـێـكردن به هێرشـێـكی گه‌وره دژ به كه‌رتی غه‌ززه كه له لایه‌ن حه‌ماسه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت پاش ئه‌وه‌ی میلیشـیا فه‌له‌سـتینیـیه‌كان موشه‌كێـكی زۆرتریان ته‌قاندوونه‌ته ناوچه‌كانیان.
سه‌رۆك وه‌زیر ئێهود ئۆڵمه‌رت له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌ی وت له كاتێـكدا ئیسرائیل په‌له ناكات بۆ چوونه شه‌ڕ، به‌ڵام خۆشی لێی لانادات.
وه‌زیری به‌رگری ئێهود باراك وتی ئه‌و به له‌شـكر فه‌رمانی داوه له پـێـكهێنانی پـلانێـك كه چۆن و كه‌ی و له كوێ وه‌ڵامی هێرشی موشه‌كه‌كانی میلیشـیا فه‌له‌سـتینیـیه‌كان له غه‌ززه بده‌نه‌وه.
دوو له كاندیده سه‌ره‌كیـیه‌كان بۆ پـۆستی سه‌رۆك وه‌زیر لیڤنی و نه‌تانیاهو به‌ڵێنیان داوه به لادانی حه‌ماس ئه‌گه‌ربێت و له هه‌ڵـبژاردنه‌كاندا هه‌ڵـبـبژێرێن.