ڕۆژی شه‌ممه په‌رله‌مانی عێراق به‌رنووسێـكی بۆ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی بیانی له وڵاته‌كه‌دا ڕه‌تكرده‌وه. به‌پـێی ئه‌و به‌رنووسه هێزه‌كانی به‌ریتانیا و ئوسـترالیا و ئه‌سـتۆنیا و ڕۆمانیا ده‌یانتوانی تا كۆتایی مانگی حه‌وتی سـاڵی داهاتوو له عێراقدا بمێنـنه‌وه.
دكتۆر مه‌حمود عوسـمان سـیاسه‌تمه‌داری دێرینی كورد و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح ده‌ڵێت هۆی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رنووسه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناڕێـكی و نازانی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و هه‌روه‌ها كه‌مته‌رخه‌می حكومه‌تی عێراق كه له دوایـین سـاتدا به‌رنووسی بڕیاره‌كان ده‌خاته به‌رده‌سـتی په‌رله‌مان.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 12خوله‌كه.