Accessibility links

عه‌لی كیمیاوی له‌سه‌ر كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ دادگایی ده‌كرێت


دادگایه‌كی عێراقی ده‌سـتیكردووه‌ به‌ دادگاییكردنی عه‌لی حه‌سه‌ن ئه‌لمه‌جید كه‌ به‌ عه‌لی كیمیاوی ناسـراوه‌ به‌ تاوانی كوشـتنی 5 هه‌زار كورد له‌ شـاری هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ سـاڵی 1988.

دادوه‌رانی گشـتی ده‌ڵێن مه‌جید به‌رپـرسـه‌ له‌ كیمیابارانی شـاری كوردی سنووری هه‌ڵه‌بجه‌.

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ هه‌زاران كورد له‌ شـاری هه‌ڵه‌بجه‌ ڕێـپـێوانیان كردوون و داوای له‌ سـێداره‌دانی عه‌لی حه‌سه‌ن ئه‌لمه‌جیدیان كردووه‌.

مه‌جید تازه‌ دوو بڕیاری مردنی به‌سه‌ر دراوه‌، یه‌كێـك به‌هۆی تاوانه‌كانی لێـكتێـكشـكانی دڕندانه‌ی ڕاپه‌ڕینی شیعه‌كان له‌ سـاڵی 1991 .

له‌ سـاڵی ڕابردوو وه‌زیری پـێشـینی ناوخۆ و ئامۆزای سه‌دام حسێن بڕیاری مردنی به‌سه‌ر درابوو به‌هۆی كه‌مپـینه‌كانی ئه‌نفال.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG