Accessibility links

جه‌لیل ئازادیخواز باس له‌ ڕه‌وشی خراپی محه‌مه‌د سدیقی كه‌بودوه‌ند ده‌كات


ڕۆژنامه‌وان و چالاك له‌ بواری مافه‌كانی مرۆڤ محه‌مه‌د سـدیقی كه‌بودوه‌ند كه‌ له‌ مانگی شه‌شی سـاڵی 2007 وه‌ له‌ زیندانی ئه‌ڤیندایه‌ له‌م ماوه‌یه‌ی دوایـیدا تووشی چه‌ندین نه‌خۆشی مه‌ترسیداربووه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ جه‌لیل ئازادیخواز نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسی كورد له‌ گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان جانی دیلان ده‌ڵێت له‌ ماوه‌ی ئه‌م حه‌وت مانگه‌ی دوایـیدا محه‌مه‌د سـدیقی كه‌بودوه‌ند باری ته‌ندروسـتی ئاڵۆز بووه‌ و تووشی چه‌ندین نه‌خۆشی بووه‌، هه‌ر دوو جار ڕووبه‌ڕووی كێشه‌ی دڵ بۆته‌وه‌ و هه‌موو پـزیشـكه‌كانی زیندان ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ پـێویسـتی به‌ نه‌شـته‌رگه‌ری دڵه‌.

پاشـان سه‌باره‌ت به‌و بڕه‌ پاره‌ زۆره‌ی له‌ لایه‌ن دادگاوه‌ بۆ به‌ كه‌فاله‌ت به‌ردانی محه‌مه‌د سـدیق كه‌بودوه‌ند دانراوه‌ ( 150 ملیۆن تومه‌نه‌ كه‌ ده‌كاته‌ نزیكه‌ی 163 هه‌زار دۆلار) جه‌لیل ئازادیخواز ده‌ڵێت ئه‌و بڕیاره‌ی دادگا به‌ مه‌به‌سته‌، ئه‌ویش بۆ ڕێـگه‌گرتنه‌ له‌ به‌ردانی به‌ڕێز كه‌بودوه‌ند.

دواتر جه‌لیل ئازادیخواز ده‌ڵێت ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسلامی ئێران هیچ پانتایــیه‌كیان له‌ ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و ڕامیاری و كه‌لتوری بۆ خه‌ڵـكانی ڕووناكبیر و چالاكانی ئه‌و بواره‌دا نه‌هێشـتۆته‌وه‌ تا‌ بتوانن به‌ شـێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌ست و ئازاد تێدا هه‌ڵسـوكه‌وتی خۆیان بكه‌ن و هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ و بۆچوون و ڕه‌خنه‌كانیان ئاڕاسـته‌ بكه‌ن. ده‌شڵێت گه‌یشـتوونه‌ته‌ ئاسـتێـك كه‌ ئیتر ناتوانن بچووكترین ڕه‌خنه‌ و ڕه‌وشـه‌نگه‌ری له‌ جه‌ماوه‌ر و له‌ خه‌ڵـكی چالاكی ئه‌و بوارانه‌دا قبوڵ بكه‌ن، بۆیه‌ به‌ شـێوه‌یه‌كی زۆر نا ئاسایی‌یانه‌ و توندوتیژ كه‌وتوونه‌ته‌ گیانی ئه‌و چالاكانه‌ و لێـدان و داپـڵۆسـینكردنی بزووتنه‌وه‌كانیان.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 11:14خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG