هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح به‌رنامه‌ی پانۆرامای ئه‌م جاره‌ی ته‌رخانکردووه بۆ ئه‌و ڕه‌فتاره‌ی ڕۆژنامه‌وانی عێراقی مونته‌ظه‌ر ئه‌لزه‌یدی نواندی له میانه‌ی کۆنگره ڕۆژنامه‌وانیـیه هاوبه‌شه‌که‌ی سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئه‌لمالیکی و سه‌رۆک جۆرج بوش.
ئازادی ڕاده‌ربڕین یه‌کێـکه له بنچینه سه‌ره‌کیـیه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ له هه‌ر وڵاتێـکدا که دیموکراسی بێت یان هه‌نگاو بۆ دیموکراسی و کۆمه‌ڵـگای سـڤیل بنێت، وه وه‌ک ده‌گوترێت سنووره‌کانی ئازادیش تا ئه‌و شـوێنه‌یه ئازادی که‌سـی تر پـێشـێـل نه‌کرێت و نه‌گاته ئه‌و ئاسـته‌ی ناوزڕاندنی به دوادابێت.
له عێراقی پاش سه‌دام حسـێندا ده‌روازه‌کان به ڕووی ئازادیـیه‌کاندا کرانه‌وه. پـرسـیار له‌سه‌ر ئه‌و کرانه‌وه‌یه نـیـیه هێنده‌ی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر چۆنێتی به‌کارهێنانێتی و چۆنێتی سه‌وداکردنیش له‌گه‌ڵـیدا.
له به‌رنامه‌ی پانۆرامای ئه‌مڕۆدا تیشـک ده‌خه‌مه سه‌ر ڕه‌فتاری ڕۆژنامه‌وانێـکی عێراقی که له ڕۆژی 14 ی دوازده‌ی سـاڵی 2008دا له ده‌می کۆنفرانسـێـکی ڕۆژنامه‌وانی سه‌رۆک بوش و نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق له به‌غدا پـێڵاوه‌کانی گرته سه‌رۆک بوش وه‌ک ده‌ڵێن گوایه ده‌ربڕێنی ناڕه‌زایی بووه به‌رامبه‌ر به ئه‌مریکا له عێراقدا.
ئه‌م بۆچوونه‌ش له لایه‌ن ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌لبه‌غدادیـیه‌وه جه‌ختی لێـده‌کرێته‌وه که مونته‌ظه‌ر ئه‌لزه‌یدی په‌یامنێری بووه.
هێشـتاش کاردانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و ڕه‌فتاره‌ی زه‌یدی جۆراوجۆره. لایه‌نی سـیاسیش هه‌ن له عێراقدا پـشـتیوانی له‌و په‌یامنێره‌ی که‌ناڵی ئه‌لبه‌غدادیـیه ده‌که‌ن که له وڵاتی میسروه به‌رنامه‌کانی په‌خش ده‌کرێت. لایه‌نیش هه‌ن به ڕه‌فتارێـکی نه‌گونجاو و لێوان‌لێو له شه‌رمه‌زاری ناودێری ده‌که‌ن. له نێوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی عێراقیشـدا له‌سه‌ر بنچینه‌ی چۆنێتی بیرکردنه‌وه ئه‌و ڕایانه له‌سه‌ر ئه‌و ڕه‌فتاره دروسـتبوون جۆراوجۆرن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 14:40 خوله‌كه.