ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ڕایگه‌یاند 23 کاربه‌ده‌سـتی حکومه‌ت ده‌سـتگیکراون له‌به‌ر هه‌وڵـدانیان بۆ دروسـتکردنه‌وه‌ی پارتی به‌عسی قه‌ده‌غه‌کراوی سه‌رۆکی پـێشـوو سه‌دام حسـێن.
له‌م باره‌یه‌وه هاوکارمان به‌ڵێـن سـاڵح وتووێـژێـکی له‌گه‌ڵ حسـێن عه‌لی که‌مال جێـگری وه‌زیری ناوخۆی عێراق سـازداوه.
حسێن عه‌لی که‌مال ده‌ڵێت ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له‌وه ده‌که‌ن چه‌ند ئه‌فسه‌رێـکی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق هه‌وڵی کۆده‌تایان داوه دوره له ڕاسـتیـیه‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 4:52 خوله‌كه.