Accessibility links

په‌نتاگۆن تیمی گواسـتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئۆباما له‌ کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کان له‌ عێراق ئاگادارده‌که‌نه‌وه‌


وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکا ده‌ڵێت کاربه‌ده‌سـتانی باڵای له‌شـکری ده‌سته‌ی ئاسایشی نیشـتیمانی سه‌رۆکی هه‌ڵـبژێردراو باراک ئۆبامایان له‌ به‌رنامه‌کانیان بۆ کشـانه‌وه‌ی هه‌زاران سه‌ربازی ئه‌مریکی له‌ عێراق له‌ سـاڵی داهاتوو ئاگادارکردۆته‌وه‌.

به‌ڕێز ئۆباما گوتوویه‌تی ئه‌و ده‌یه‌وێت هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ ماوه‌ی 16 مانگدا له‌ عێراق بـکشـێنه‌وه‌. کاربه‌ده‌سـتانی له‌شـکری نه‌یانگوتووه‌ که‌ ئایا ئه‌و له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی پـه‌نتاگۆن ڕێـکده‌که‌وێت یان نا.

له‌ وتووێـژێـکی ته‌له‌فیزیۆنیدا وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا ڕۆبه‌رت گه‌یتس گوتی به‌ هه‌زاران له‌شـکری ئه‌مریکا بۆی هه‌یه‌ له‌ دوای 2011 له‌ عێراق بـمێـنـنه‌وه‌. گه‌یتس گوتی سه‌ربازه‌کان ڕۆڵـێـکی زۆر جیاوازتریان ده‌بێت له‌وه‌ی پـێـنج سـاڵی ڕابردوو هه‌یانبووه‌.

له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ جێـگری وه‌زیری ناوخۆی عێراق ڕۆژی هه‌ینی به‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکای گوت 23 کاربه‌ده‌سـتی که‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌سـتگیرکرابوون ده‌سـتیان نه‌بووه‌ له‌ کوده‌تای له‌شـکریدا، گوایه‌ ئه‌و ده‌سـتگیرکراوانه‌ کاریان کردووه‌ له‌سه‌ر دامه‌زراندنی پارتی به‌عسی قه‌ده‌غه‌کراوی سه‌رۆکی پـێشـوو سه‌دام حسـێن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG