عه‌ره‌بسـتانی سـعودیـیه ده‌ڵێت ڕێـكخراوی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت به‌رهه‌مه‌كانیان كه‌م‌ده‌كه‌نه‌وه به نزیكه‌ی 2 ملیۆن به‌رمیل بۆ هه‌ر ڕۆژێـك پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له جه‌زائیر.
وه‌زیرانی نه‌وتی وڵاتانی ئۆپـێـك OPEC داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان كردووه بۆ سه‌قامگیركردنی نرخی نه‌وت كه له مانگی حه‌وته‌وه له 100 دۆلار زیاتر بۆ هه‌ر به‌رمیلێـك كه‌مبۆته‌وه.
چاوه‌ڕوان‌ده‌كرێت له كۆتایی ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕاگه‌یاندنێـكی ڕه‌سمی له‌سه‌ر ئه‌وه بدرێت.
ئه‌ندامانی ئۆپـیـك ڕه‌نگه هه‌ندێ یارمه‌تیـیان بدرێت وڵاتانی تری به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت به‌ده‌ر له ڕێـكخراوی ئۆپـیـك وه‌كو ئازه‌ربایجان یاخود ڕووسـیا ده‌ڵێن ڕه‌نگه به‌رهه‌مه‌كانیان له سـاڵی 2009 دا كه‌مبكه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر نرخی نه‌وت باشـتر نه‌بێت.