Accessibility links

سه‌میر سومه‌یده‌عی داوای پـشـتیوانی زیاتری ئه‌مریكا بۆ عێراق ده‌كات


باڵیۆزی عێراق بۆ وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا داوا له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نوێی ئه‌م وڵاته‌ ده‌كات تا ده‌سـتبه‌رداری وڵاته‌كه‌ی نه‌بێت، ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر عێراق بـبێته‌ وڵاتێـكی شـكستخواردوو ده‌بێته‌ مایه‌ی مه‌ترسـیـیه‌ك سه‌د هێنده‌ی سۆماڵ خراپتر.

سه‌میر سومه‌یده‌عی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ گوتوویه‌تی ئه‌گه‌ر عێراق به‌و سـامانه‌ زۆره‌ی نه‌وتیـیه‌وه‌ ئاژاوه‌ و گێره‌شـێوێنی تـێبكه‌وێت ده‌بێته‌ مایه‌ی مه‌ترسیـیه‌كی گه‌وره‌ بۆ ئاسایشی ناوچه‌كه‌ و جیهانیش.

له‌ میانه‌ی وتارێـكیدا له‌ واشـنتن سومه‌یده‌عی گوتوویه‌تی عێراق په‌تی له‌ ملی تێرۆریزم ناوه‌، ده‌شڵێت ئه‌وه‌ یه‌كه‌م جاره‌ ئه‌لقاعیده‌ له‌سه‌ر خاكێـكی عه‌ره‌ب یان ئیسلامی ڕووبه‌ڕووی شـكست‌بـێته‌وه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG