ڕۆژی سێشه‌ممه نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق سـتیفان دیمسـتۆرا به سه‌ردانێـك گه‌یشـته شـاری كه‌ركوك به مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌موو پـێـكهاته‌كانی ئه‌و شـاره، بۆیه به جیا له‌گه‌ڵ پارێزگاری كه‌ركوك و جێـگره‌كه‌ی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و جێـگره‌كه‌ی كۆبۆوه.
له‌و باره‌یه‌وه عه‌بدولڕه‌حمان مسـته‌فا پارێزگاری كه‌ركوك له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح ده‌ڵێت به دیمسـتۆرامان گوتووه باشـترین ڕێـگه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ركوك به‌ندی 140 ی ده‌سـتوری عێراقه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6:33 خوله‌كه.