حكومه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت عێراق یه‌كێـكه له شـوێنه هه‌ره مه‌ترسی‌به‌خشه‌كان له جیهاندا بۆ كه‌مایه‌تیـیه ئاینیـیه‌كان.
كۆمیته‌ی ئازادی ئاینی له‌سه‌ر ئاسـتی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێت حكومه‌تی عێراق ڕێـگه‌ی‌داوه به هێرشـكردنه سه‌ر كرسـتیانه‌كان و كه‌مایه‌تیـیه ئاینیـیه‌كانی تری وڵاته‌كه.
له‌و باره‌یه‌وه یۆنادم كه‌نا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح ده‌ڵێت له ڕاستیدا پـێشـێـلكردنی مافی كه‌مه نه‌ته‌وایه‌تیـیه‌كان و ئاینیـیه‌كان له عێراق له سه‌رده‌می سه‌دام حسێنه‌وه ده‌سـتیپـێـكردووه.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و ڕاپـۆرته په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا دان ڕۆبنسن له باڵه‌خانه‌ی کۆنگرس له کاپـیتـڵ هێـڵ ڕاپـۆرتێـکی ناردووه و هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح به کوردی ئاماده‌ی‌کردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرت و گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.