Accessibility links

هیندسـتان نکۆڵی ده‌کات له‌وه‌ی نیازی شه‌ڕی له‌ دژی پاکسـتان هه‌بێت


وه‌زیریبه‌رگری هیندسـتان ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی خۆی ئاماده‌ ناکات بۆ کرده‌وه‌یه‌کی له‌شـکری له‌ دژ پاکسـتان له‌ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی هێرشه‌ تێرۆریسـتیـیه‌کانی مانگی ڕابردوو له‌ مۆمبایدا.

ئه‌ی که‌ی ئه‌نتۆنی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ له‌ نیوده‌لهیـیه‌وه‌ ڕایگه‌یاند شه‌ڕ بژاره‌یه‌ک نیـیه‌ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشـێـک که‌ زیا له‌ 170 گیان‌له‌ده‌سـتدانی لێـکه‌وته‌وه‌. ئه‌نتۆنی هه‌روه‌ها نکوڵی کرد پاکسـتان به‌نیازبێت پـێـنج سـاڵ ئاگربه‌سـتی له‌ هێڵی له‌شـکری هه‌رێمی کشـمیردا کۆتایی‌پـێبهێنێت.

به‌ڵام پـرناب موخرجی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هیندســتان له‌ دوایـیدا ڕایگه‌یاند وتووێـژه‌کانی نێوان هیندسـتان و پاکسـتان به‌هۆی هێرشه‌کانی مۆمبایه‌وه‌ ڕاده‌گیرێت.

ناوبراو له‌مڕۆدا به‌ په‌یامنێرانی له‌ هه‌رێمی کشـمیری ژێر ده‌سه‌ڵاتی هیندسـتاندا ڕاگه‌یاند که‌ پـێویسـته‌ پاکسـتان به‌ره‌نگاری میلیشـیاکان بێته‌وه‌ له‌ وڵاته‌که‌یدا و گوتی قسه‌ به‌ کرده‌وه‌ جێبه‌جێ بکرێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG