له لایه‌کی تره‌وه به‌رپـرسـانی پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێن له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمببێـک ڕۆژی سێشه‌ممه له ناو جه‌رگه‌ی به‌غدای پایته‌خت 3 پـۆلیس و هه‌روه‌ها به لای که‌م 2 هاوڵاتی له ته‌قینه‌وه‌که‌دا برینداربوون.
له‌و باره‌یه‌وه پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت بۆمبه‌که‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه له نزیک گۆڕه‌پانی ئه‌نده‌لوس له به‌غدا به ڕووی هێزێـکی پاسه‌وانانی گه‌ڕۆکی پـۆلیسـدا ته‌قیوه‌ته‌وه.
هه‌ر سه‌باره‌ت به کاری توندوتیژی پـۆلیسی عێراقی ڕۆژی دووشه‌ممه ڕایگه‌یاند به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـک له بازگه‌یه‌کی پـشـکنین له خۆرئاوای به‌غدای پایته‌خت به لای که‌م 8 پـۆلیس کوژران.
هه‌ر ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش له ڕووداوێـکی توندوتیژی دیکه‌دا پـۆلیسی عێراقی ڕایگه‌یاند کۆمه‌ڵـێـک چه‌کدار 7 سه‌رخێزانی ماڵێـکی ئێزیدیـیان له عێراق کوشـتووه.
سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌که پـۆلیس گوتبووی خێزانه‌که‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه تیرۆرکرابوون له شـارۆچکه‌ی سنجاری خۆرئاوای شـاری موسـڵ بووه.
هه‌ر سه‌باره‌ت به کوشتنی ئه‌و 7 که‌سه ئێزدیـیه ده‌خیل قاسـم قائیمقامی قه‌زای سنجار گوتی پـێده‌چێت هۆکاری کوشـتنه‌کان وه‌ک ئه‌و ده‌ڵێت په‌یوه‌ندی به ناکۆکی کۆمه‌ڵایه‌تیـیه‌وه هه‌بووبێت، ئه‌مه‌ش وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک که ڕه‌نگه په‌یوه‌ندی به کوشـتنی په‌یوه‌ست به شه‌ره‌فه‌وه هه‌بووبێت.
سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌که‌ی مونته‌ظه‌ر ئه‌لزه‌یدی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له به‌غدا گۆران ته‌وفیق گفتوگۆیه‌کی له‌گه‌ڵ ضڕغام ئه‌لزه‌یدی برای مونته‌ظه‌ر کردووه و ڕاپـۆرتێـکی له‌سه‌ر ناردووه، ده‌توانن گوێبیستی بن له ڕێی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.