پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت ژماره‌یه‌ك چه‌كدار 7 ئه‌ندامی خێزانێـكی ئێزیدیـیان كوشـتووه.
ڕۆژی دووشه‌ممه پـۆلیس گوتوویه‌تی ئه‌ندامانی ئه‌و خێزانه له ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا له شـارۆچكه‌ی شه‌نگالی ڕۆژئاوای شـاری موسـڵ كوژراون.
له‌شـكری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پارێزگای موسـڵ وه‌ك دوا مۆڵـگای سه‌ره‌كی ئه‌لقاعیده داده‌نێت له عێراقدا.
وێڕای كه‌مبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی توندوتیژیـیه‌كان به گشـتی له عێراقدا وه‌لێ هێشـتاش پارێزگای موسـڵی فره نه‌ژاد و فره ئاین شـوێنی ڕوودانی توندوتیژیـیه‌كی زۆره.
ئه‌م ڕووداوه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی شـارۆچكه‌ی شه‌نگال یه‌كه‌م جار نیـیه میلیشـیاكان كورده ئێزیدیـیه‌كان بكه‌نه ئامانج كه ئاینه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پـێش ئاینی ئیسـلام.
سـاڵی پاریش له ئاكامی ته‌قاندنه‌وه‌ی ماشـێـنێـكی بارهه‌ڵـگر به لانی كه‌م 400 كه‌س له كورده ئێزیدیـیه‌كان كوژران، وه ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ش به یه‌كێـك له هه‌ره خوێناوی‌ترین هێرشی توندڕه‌وان داده‌نرێت له‌وه‌تای سـاڵی 2003 و هێرشی به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا بۆ عێراق.
سه‌باره‌ت به‌م ڕووداوه‌ی شه‌نگال په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له شـاری موسـڵ ئه‌میر گۆران ڕاپـۆرتی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.