Accessibility links

دكتۆر فوئاد حسێن ده‌ڵێت جۆرج بوش گوتوویه‌تی وه‌كو دۆسـتی عێراقیـیه‌كان و كورد ده‌مێنێته‌وه‌


سه‌باره‌ت به‌ سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا جۆرج بوش بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردسـتان مه‌سـعود بارزانی هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح گفتوگۆی له‌گه‌ڵ دكتۆر فوئاد حسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی عێراق كردووه‌ و پاشـان ڕاپـۆرتێـكی له‌سه‌ر ئاماده‌كردووه‌.

دكتۆر فوئاد حسێن ده‌ڵێت سه‌رۆكی ئه‌مریكا سوپاسێـكی تایبه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردسـتانی كردووه‌ له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵـوێسـتانه‌ی له‌ ماوه‌ی چه‌ند سـاڵی ڕابردوودا هه‌یـبووه‌. ده‌شڵێت سه‌رۆك بوش گوتوویه‌تی ئه‌و وه‌كو دۆسـتی عێراقیـیه‌كان و كورد ده‌مێنێته‌وه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 4:30خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG