Accessibility links

ته‌ها حه‌سه‌نیانی ده‌ڵێت ئێران ده‌یه‌وێت ڕۆژئاوا له‌ ئه‌فغانســتاندا سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران مه‌نوچه‌هر موتـته‌كی بڕیاروابووه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوتا فه‌ره‌نسـاویـیه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به‌ ئه‌فغانسـتان له‌ پاریس كۆبـبێته‌وه‌، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه‌ هه‌ڵـوه‌شـاوه‌ته‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ته‌ها حه‌سـه‌نیانی ڕۆژنامه‌نووسی كورد بنكه‌ له‌ كه‌نه‌دا له‌ گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان كاوه‌ كرمانج ده‌ڵێت ئێران نایه‌وێت هێزه‌كانی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ناتۆ له‌ ئه‌فغانسـتان سه‌ربكه‌ون.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 7خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG