Accessibility links

ماكۆك شـێخ محه‌مه‌د ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ سه‌رۆكی عێراق قایل بووبێت كه‌ركوك بـبێته‌ هه‌رێمێـكی سه‌ربه‌خۆ


ماكۆك شـێخ محه‌مه‌د سـكرتیری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رۆكی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح ئه‌و قسـانه‌ی حه‌سه‌ن تۆران نوێنه‌ری پارتی عه‌داله‌ی توركمانی ڕه‌تكرده‌وه‌ كه‌ گوتبووی سه‌رۆك تاڵه‌بانی قایل بووه‌ به‌وه‌ی كه‌ركوك بكرێته‌ هه‌رێـمێـكی سه‌ربه‌خۆ له‌ عێراقدا.

ماكۆك محه‌مه‌د ده‌ڵێت سه‌رۆك تاڵه‌بانی گوتوویه‌تی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ نابێت لێره‌دا باس بكرێت، چونكه‌ په‌یوه‌ندی به‌ به‌ندی 140 ی ده‌سـتوری عێراقه‌وه‌ هه‌یه‌ و ده‌بێت له‌و ڕێـگایه‌وه‌ بڕیار له‌سه‌ر ئاینده‌ی كه‌ركوك بدرێت.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 5:36خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG