وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ڕۆبه‌رت گه‌یتس هۆشـداری به نه‌یارانی ئه‌مریكا داوه له‌وه‌ی كه بیانه‌وێت هه‌وڵ بده‌ن سـوود له ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات له ئه‌مریكادا بكه‌ن له كاتێـكدا له مانگی داهاتوو باراك ئۆباما سه‌رۆكی نوێی هه‌ڵـبژێراوی ئه‌مریكا دێته سه‌ر ده‌سه‌ڵات.
ئه‌م قسـانه‌ی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ڕێبه‌رانی كه‌نداو له به‌حره‌یه‌ن كرد و گوتی به‌ڕێز ئۆباما ده‌توانێت له‌و سـاته‌وه‌ی كه پـێ‌ده‌خاته نێو كۆشـكی سـپی له 20 ی مانگی یه‌كه‌وه به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی ئه‌مریكا بكات.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا گوتیشی هه‌ر كه‌سـێـك بیـیه‌وێت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌كه‌ی به‌ڕێز ئۆباما تاقی بكاته‌وه زۆر هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ده‌كات.
گه‌یتس ڕه‌خنه‌ی له ئێران گرت و ئیدعای ئه‌م دوایـیانه‌ی كۆشـكی سـپـی دووپات‌كرده‌وه كه تاران له هه‌وڵی ناسه‌قامگیری عێراق و هه‌موو هه‌رێمه‌كه‌دایه.
ئه‌و داوای له وڵاتانی كه‌نداو كرد كه پـشـتیوانی له حكومه‌تی عێراق بكه‌ن كه ئه‌مریكا پـشـتگیری لێـده‌كات و به باشـترین شـێوه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی كاریگه‌ریـیه‌كانی ئێران ببـێته‌وه.