كۆمانداری باڵای وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ده‌ڵێت هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له پاش دوایـین مۆڵه‌تی مانگی شه‌شی سـاڵی نوێ له شـاره‌كان هه‌روا ده‌مێنـنه‌وه كه دانراوه ئه‌و كات هێزه‌كانیان له‌و شـوێنانه بكێشـنه‌وه.
ڕۆژی شه‌ممه ژه‌نه‌ڕاڵ ڕه‌یمۆند ئۆدێرنۆ له بنكه‌ی ئاسـمانی به‌له‌د به په‌یامنێرانی گوت سه‌ربازان له شـاره‌كانی عێراق ده‌مێـنـنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێـنمایی هێزه‌كانی ئاسایشی خۆجێی بكه‌ن و مه‌شـقیشـیان پـێ‌بـبینن. هیچ كاتێـكی دیاریكراوی بۆ كێشـانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له شـاره‌كان دیاری نه‌كرد.
ڕوون نه‌بووه داخۆ چۆن قانون‌دانه‌رانی عێراق وه‌ڵامی پـلانی ژه‌نه‌ڕاڵ ئۆدێرنۆ ده‌ده‌نه‌وه. هه‌روه‌ها ڕێـكه‌وتنه نوێـیه‌كه‌ی نێوان ئه‌مریكا و عێراق داوای كێشـانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له شـاره‌كانی عێراق هه‌تا 30 ی مانگی شه‌شی سـاڵی داهاتوو ده‌كات.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا له عێراقه و چاوه‌ڕوانی ده‌كرێت به مه‌به‌سـتی ئاماده‌بوون بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌ربازانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ كۆمانداران كۆبـبێـته‌وه.