لێـپـرسـراوانی کۆشـکی سـپی ئه‌مریکایی ده‌ڵێن ئه‌وان هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی ڕێـگه‌چاره‌ی دیکه ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌کی دارایی پـێشـکه‌ش به پـیشه‌سـازی گرفتاوی به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبیل له ئه‌مریکادا بکه‌ن.
ئه‌م هه‌ڵـوێسـته‌ی کۆشـکی سـپی دوای په‌سه‌ندنه‌کردنی پـلانێـکی 14 ملیار دۆلاری ڕزگارکردنی کارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کانی ماشـێنی ئه‌مریکایی دێت. ئه‌و پـلانه‌ی که شه‌وی پـێـنجشه‌ممه په‌سه‌ندکردنی له ئه‌نجومه‌نی سـیناتی ئه‌مریکا شـکسـتی هێنا.
له‌و باره‌یه‌وه به‌رپـرسـانی کۆشـکی سـپی ده‌ڵێن ڕه‌نگه بڕی 700 ملیار دۆلار بۆ کۆمه‌کـکردنی سـیسـتمی بانکی شـکسـتخواردووی وڵات ته‌رخان بکه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک بوشی کۆماری پـێشـتر به‌رهه‌ڵـستی له دژی داواکاریـیه‌کانی ڕابه‌رانی دیموکراتی نێو کۆنگرسی کرد بۆ به‌کارهێنانی ئه‌و بڕه بوجه‌یه.
هه‌ردوو کۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ری ئۆتۆمبیلی جه‌نه‌ڕاڵ مۆتۆرز و کرایسـله‌ر گوتیان ئه‌وان پـێویسـتیـیان به بڕی 14 ملیار دۆلار هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن کاره‌کانیان به‌ڕێوه‌به‌رن.
هاوکات به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک بوش گوتوویه‌تی شـکسـتهێنانی یه‌کێـک له کارخانه مه‌زنه‌کانی به‌رهه‌مهێنه‌ری ئۆتۆمبیل ڕه‌نگه بـبێته مایه‌ی له‌ده‌ستدانی یه‌ک ملیۆن کار له‌و ده‌مه‌ی ئابووری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ئێسـتا خۆی له ڕه‌وشی داڕماندایه.
هه‌روه‌ها هێری ڕید سه‌رۆکی زۆرینه‌ی سـینات شکسـتهێنانی پـلانی ڕزگارکردنی پـیشـه‌سـازی ئۆتۆمبیل له ئه‌مریکادا به زیانێـکی گه‌وره بۆ وڵات ناودێرکرد.