هه‌رچه‌نده له سـاڵی ئه‌مسـاڵ 2008 ڕاده‌ی توندوتیژی له عێراق له که‌می‌داوه به گشـتی، به‌ڵام له باکور بارودۆخی شـاره‌کانی موسـڵ و که‌رکوک مه‌ترسـیدار ماونه‌ته‌وه.
هێرشه تێرۆریسـتیـیه خۆکوژیـیه‌که‌ی پـێـنجشه‌ممه له چـێشـتخانه‌ی عه‌بدوڵڵا له ده‌ره‌وه‌ی که‌رکوک که له ئه‌نجامی ده‌یان که‌س کوژران و زیاتر له 100 که‌سیش برینداربوون بیرهێنانه‌وه‌یه‌کی دڵـته‌زێن بوو له‌سه‌ر ناسـکبوونی باری که‌رکوکی فره نه‌ژاد و ئاین و گرنگی سه‌قامگیری بۆ ئه‌م شـاره له پـێشـخسـتنی پـرۆسه‌ی ئاشـته‌وایی نیشـتیمانی بۆ پاشه ڕۆژی عێراقی نوێ.
به‌پـێی شـاره‌زایان ئه‌م هێرشه خۆکوژیـیه هاوشـێوه‌ی بۆمب ته‌قاندنه‌وه‌ی خۆکوژی ڕابردوو بوونه که له لایه‌ن ئه‌لقاعیده له عێراق ئه‌نجام درابێت. ئامانجێـکی سـمبولی که کوشـته‌ی زۆری مه‌ده‌نی لێـبکه‌وێته‌وه و هه‌روه‌ها به ئامانجی هاندانی توندوتیژی نێوان کۆمه‌ڵانی جیاجیا.
هاوکارانمان موعته‌به‌ر شـیروانی و حه‌یده‌ر که‌ریم به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌یان بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ته‌رخانکردووه و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانانی به‌رنامه‌که بوون:
سه‌رحه‌د قادر، به‌رپـرسی پـۆلیسی قه‌زا و ناحیـیه‌کانی پارێزگای که‌رکوک.
دلێر عه‌بدولقادر، جێـگری لێـپـرسـراوی مه‌ڵبه‌ندی که‌رکوکی یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان.
دکتۆر دلاوه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشـخانه‌ی ئازادی شـاری که‌رکوک.
کاک عه‌بدوڵڵا، خاوه‌نی چـێشـتخانه‌ی عه‌بدوڵڵا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌که‌ی 47:39 خوله‌که.