Accessibility links

دیارده‌ی هێرشی خۆکوژی و کوشـتنی خه‌ڵـکی بێ‌تاوان


هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح به‌رنامه‌ی پانۆرامای ئه‌م جاره‌ی ته‌رخانکردووه‌ بۆ قسه‌کردن له‌سه‌ر دیارده‌ی هێرشی خۆکوژی، سه‌ره‌تا ده‌ڵێت:

قسه‌کردن له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ و هه‌موو لایه‌نه‌کانی له‌ به‌رنامه‌یه‌کی وادا به‌ ته‌نێ جێی نابێته‌وه‌، بۆیه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌ پانۆرامای ئه‌مڕۆدا تیشـک بخه‌ینه‌ سه‌ر لایه‌نی ئاینی و په‌یوه‌ندی به‌و هێرشه‌ خۆکوژیـیانه‌وه‌ و هه‌روه‌هاش لایه‌نی سـایکۆلۆژی له‌ په‌یوه‌ندی به‌م مه‌سه‌له‌یدا.

هێرشی خۆکوژی بریتیـیه‌ له‌و په‌لاماره‌ی هێرشـبه‌ره‌که‌ خوازیاری کوشـتنی خه‌ڵـکی تره‌ یان نانه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین زیانی گیانی و ماڵی و به‌بێ هیچ گومانێـک یان هه‌ر هیچ نه‌بێت له‌ سه‌دا 99 و زیاتریش که‌سه‌ خۆکوژه‌که‌ ده‌زانێت له‌و هێرشه‌دا خۆشـی ده‌مرێت.

هێرش خۆکوژی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا وه‌ک ده‌رده‌که‌وێت بۆ مه‌به‌سـتی سـیاسی و له‌شـکری ده‌کرێن، به‌ڵام هێشـتاش زۆرێـک له‌ زاناکانی بواری ده‌روون‌ناسی به‌ شوێن وه‌ڵامی ئه‌و پـرسـیاره‌دا ده‌گه‌ڕێن که‌ چ شـتێـکه‌ وا له‌ که‌سێـک ده‌کات بۆ زیان‌لێـدانی گیانی و ماڵی خه‌ڵـکی تر خۆی بکوژێت یان خۆی بکاته‌ چه‌ک و بـبێته‌ بۆمب و له‌گه‌ڵ خۆشـیدا خه‌ڵـکی بێ‌تاوانیش بکوژێت.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 14:21 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG