Accessibility links

به‌رنامه‌ی هه‌ڵه‌و واشـنتن تایبه‌ت به‌ ڕه‌وشی ئاسایشی شـاری كه‌ركوك

  • به‌شی ئه‌مریكا

وه‌كو هه‌موو ڕۆژێـكی هه‌ینی كاتژمێر دوازده‌ی پاش نیوه‌ڕۆ به‌ كاتی واشـنتن به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتن له‌ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكاوه‌ پـێشـكه‌ش ده‌كرێت. به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش تایبه‌ت ده‌بێت به‌ ڕه‌وشی ئاسایشی شـاری كه‌ركوك.

هاوكارانمان موعته‌به‌ر شـیروانی و حه‌یده‌ر كه‌ریم میوانداری به‌رنامه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

ڕه‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا به‌رپـرسی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتی نیشـتیمانی كوردسـتان یه‌ك له‌ میوانانی به‌رنامه‌كه‌ ده‌بێت.

ئێوه‌ش ده‌توانن له‌ ڕێی ئه‌م ئیمه‌یڵ و فاكسه‌وه‌ پـرسـیاره‌كانتان له‌ ئێستاوه‌ ڕه‌وانه‌ی به‌رنامه‌كه‌ بكه‌ن و یان ژماره‌ ته‌له‌فونی خۆتانمان بۆ بنێرن تا ئێمه‌ په‌یوه‌ندیتان پـێوه‌ بكه‌ین.

ئیمه‌یڵ: kurdi@voanews.com

فاكس : 4876-203-202-1

هه‌روه‌ها ده‌توانن له‌كاتی پـێشـكه‌شـكردنی به‌رنامه‌كه‌ له‌ڕێی ته‌له‌فونه‌وه‌ پـرسـیاره‌كانتان بكه‌ن‌ و دیدوبۆچوونه‌كانتان ده‌ربـبڕن.

له هه‌ر شوێنێـكی جیهانه‌وه‌ له ڕێـگه‌ی كۆڵ كۆلێـكته‌وه‌ به‌ خۆڕایـیه‌:

3861 – 619 – 202 - 1

له توركیاوه به خۆرایـیه: 0115-314-0800

به ئۆپه‌ره‌یته‌ری توركیا بلێن ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندی به میدیا بكه‌ین به ژماره ته‌له‌فۆنی:

3861 – 619 – 202 - 1

XS
SM
MD
LG