Accessibility links

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا پلانی ڕزگاركردنی كارگه‌كانی ئۆتۆمبیل په‌سه‌ند ده‌كات


ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا پـلانی چه‌ندین ملیار دۆلاری به‌ مه‌به‌سـتی ڕزگاركردنی پـیشـه‌سـازی ئۆتۆمبیلی ئه‌مریكایی په‌سه‌ندكردووه‌.

ئه‌و به‌رنووسه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن ڕێـبه‌ری زۆرینه‌ی دیموكراته‌كان پـێشـكه‌ش‌كرا، نزیكه‌ی وه‌ك ئه‌و به‌رنووسه‌یه‌ كه‌ ئێسـتا له‌ سـیناتی ئه‌مریكا ماوه‌ته‌وه‌، كه‌ كۆماریـیه‌كان به‌رهه‌ڵـسـتی ئه‌گه‌ری په‌سه‌ندكردنی به‌رنووسه‌كه‌ به‌ ناڕوونی ده‌هێـڵـنه‌وه‌.

ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دوای ده‌مه‌ ته‌قێـیه‌كی دورودرێژ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌رنووسـه‌كه‌یان به‌ 237 به‌ 170 ده‌نگ په‌سه‌نكرد.

به‌پـێی ئه‌و به‌رنووسه‌ 14 ملیار دۆلار بۆ قه‌رزی ته‌نگه‌تاوی بۆ كۆمپانیـاكانی ئۆتۆمبیلی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كان دابینده‌كرێت. 0.5 هه‌تا 1.5 ملیار دۆلار بۆ قه‌رز بۆ سـازكردنی ئۆتۆمبیلی خاوه‌ن ته‌كنه‌لۆژی باڵا دابین‌ده‌كرێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بوش ده‌ڵێت په‌سه‌ندی زۆربه‌ی به‌رنووسه‌كه‌ ده‌كات، به‌ڵام كۆماریـیه‌كانی سـینات ده‌ڵێن پلانه‌كه‌ به‌شی ئه‌وه‌ ناكات مسـۆگه‌ری قانوندانه‌ران بكات چاكسـازی له‌ پـیشـه‌كه‌یاندا پـێـكبهێنن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG