ئێران باڵوێزی فه‌ره‌نسـای له تاران بانگهێشت‌كردووه بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی سه‌باره‌ت به گوته‌كانی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسـایی نیكۆلا سـاركۆزی كه تیایدا ڕه‌خنه‌ی له سه‌رۆكی ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد گرتبوو.
ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی ئێران ده‌ڵێت ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه دیپـلۆماتی فه‌ره‌نسـای بانگهێشـت‌كرد بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی توند له به‌رامبه‌ر گوته‌كانی ساركۆزی.
ڕۆژی دووشه‌ممه سه‌رۆكی فه‌ره‌نسـا ڕایگه‌یاندبوو كه له ده‌وری یه‌ك مێز له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌حمه‌دی نه‌ژاددا دانانیشـێت چونكه سه‌رۆكی ئێران داوای كاولـكردنی ئیسرائیلی كردووه.
گوته‌كانی به‌ڕێز سـاركۆزی هاوكاتی شه‌سـتهه‌مین سـاڵیادی جاڕی جیهانی مافه‌كانی مرۆڤ كراون.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز سـاركۆزی مه‌خابنی ده‌ربڕی كه ئێران به‌دبه‌خته، هه‌ر وه‌كو خۆی گوتی چونكه ڕێبه‌رێـكی وه‌ك ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد نوێنه‌رایه‌تیـیان ده‌كات. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕه‌خنه‌یان ئاڕاسـته‌ی گوته‌كانی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسـا كرد وه‌كو ده‌ستخسـتنه كاری ئێرانه‌وه ناودێریان كرد و هۆشـداریشـیاندا كه ڕه‌نگه ئه‌و گوتانه زیان به په‌یوه‌ندیـیه‌كانی نێوان ئێران و فه‌ره‌نسـا بگه‌یه‌نێت.