Accessibility links

فه‌رمانڕه‌وای سـتانی ئیلینۆی له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی ده‌سـتگیرده‌كرێت

  • Kane Farabaugh

كارمه‌ندانی فیدراڵی ڕه‌د بله‌گۆڤیچی فه‌رمانڕه‌وای سـتانی ئیلنۆیـیان ده‌سـتگیركرد به‌ تاوانی گه‌نده‌ڵی.

دادپارێزی گشـتی ئه‌مریكا ده‌ڵێت لێـكۆڵه‌ره‌وه‌كان گه‌یشـتوونه‌ته‌ ئه‌و به‌رئه‌نجامه‌ی ڕه‌د بله‌گۆڤیچ به‌ گه‌نده‌ڵی تاوانباربكرێت به‌هۆی ئه‌و هه‌وڵه‌ی داویه‌تی سـوود له‌ پـڕكردنه‌وه‌ی كورسـیـیه‌كه‌ی باراك ئۆباما سه‌رۆكی نوێی هه‌ڵـبژێراوی ئه‌مریكا بكات له‌ سـیناتی ئه‌مریكادا. وه‌ ده‌شـڵێت لێـكۆڵـه‌ره‌وه‌كان له‌ ڕێی چاودێریكردنی په‌یوه‌ندیـیه‌ ته‌له‌فۆنیـیه‌كانـیـیه‌وه‌ و تۆماركردنی قسه‌كانیـیه‌وه‌ گه‌یشـتوونه‌ته‌ ئه‌و به‌رئه‌نجامه‌وه‌ و ڕاسـته‌وخۆ گوناهباركراوه‌.

بله‌گۆڤیچ به‌ ده‌سـتبه‌سه‌رداگرتنی دارایی سـتانه‌كه‌شی گوناهباركراوه‌ له‌گه‌ڵ جۆن هاریسی سه‌رۆكی كارمه‌نده‌كانی ئۆفیسـه‌كه‌یدا.

بله‌گۆڤیچ ڕۆژێـك به‌ر له‌ گرتنه‌كه‌ی نكوڵی كردووه‌ له‌وه‌ی هیچ كارێـكی هه‌ڵه‌ی كردبێت، ده‌ڵێت هیچ شـتێـكی نه‌كردووه‌ و هه‌موو شـتێـك له‌ ژیانیدا ڕوون و ئاشـكرایه‌ و هه‌ر كه‌سـێـكیش ده‌یه‌وێت قسه‌كانی تۆمار بكات ئازاده‌ بیكات.

بله‌گۆڤیچ و هاریس ڕووبه‌ڕووی تاوانه‌كانی پـیلاندانان بۆ فێـڵ و ته‌ڵه‌كه‌ و هه‌وڵی به‌رتیل وه‌رگرتن بوونه‌ته‌وه‌.

بله‌گۆڤیچ جێی جۆرج ڕایانی گرته‌وه‌ كه‌ ئه‌میش له‌ سـاڵی 2006 دا به‌ گه‌نده‌ڵی تاوانباركرا و ئێسـتا سـزای شه‌ش سـاڵ و نیو زیندانیكردن به‌سه‌رده‌بات.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG