سه‌رۆکی هه‌ڵـبژێراوی ئه‌مریکا باراک ئۆباما له وتووێـژێـکدا ڕۆژی یه‌کشه‌ممه گوتی کاتێـک ئه‌و ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا ده‌گرێته‌ده‌ست ڕێبازی ئه‌وه‌ی پـێده‌گوترێت سزادان و پاداشـدان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا په‌ڕه‌وده‌کات.
ئایا ئه‌م ڕێبازه باشـترین بژاره له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا؟
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پـرسـیاره و چه‌ند پـرسـیارێـکی دیکه‌ی په‌یوه‌ست هاوکارمان موعته‌به‌ر شـیروانی گفتوگۆی کردووه له‌گه‌ڵ مارک فتزپاتریک شـاره‌زای بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی چه‌كی ناوه‌کی له ئـنسـتتیوتی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ توێژینه‌وه‌ی سـتراتیژی بنكه له له‌نده‌ن. پاشـان ڕاپـۆرتێـکی له‌سه‌ر ئاماده‌کردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 4:24 خوله‌كه.