دادپـرسـانی فیدراڵی ئه‌مریکا پـێنج ئه‌مریکایی قۆنتراتکاری ئاسایشـیان به ڕه‌سـمی تاوانبارکردوون به شـێوه‌ی نایاسایی ته‌قه‌یان له ژماره‌یه‌ک مه‌ده‌نی عێراقی کردبوو له مه‌یدانێـکی به‌غدا له سـاڵی 2007 .
پـێـنج پـیاوه‌کان که بۆ کۆمپانیای ئاسایشی ئه‌مریکایی بلاک‌واته‌ر کاریان کردووه، تاوانبار به کوشتن، هه‌وڵدان بۆ کوشـتن و په‌لاماردان به چه‌ک کردووه. ئه‌گه‌ربێت و گوناهکار بناسـرێن ڕووبه‌ڕووی ده‌یان سـاڵ زیندان ده‌بن.
دووشه‌ممه وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند هێرشبه‌ره‌کان تاوانبارکراون به ته‌قه‌کردن له عێراقی بێ چه‌ک له‌سه‌ر شـه‌قامـێـکی به‌غدا که له ئه‌نجامی 14 که‌س کوژران و 20 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون. نه‌فه‌ری شه‌شه‌می پاسه‌وانی ئاسایشی بلاک‌واته‌ر دانی پـیاداناوه ده‌سـتی له ته‌قه‌کردندا هه‌بووه.
کاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن 17 عێراقی له ڕووداوی سـێپـته‌مبه‌ری 2007 کوژرابوون. کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مریکا ده‌ڵێن لـێـکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر کوژرانی دیکه‌ش به‌رده‌وامه.
دووشه‌ممه پـێـنج تاوانباره‌کان خۆیان دا به‌ده‌ست کاربه‌ده‌سـتانی فیدراڵی له ویلایه‌تی یوتای ڕۆژئاوای ئه‌مریکا که له‌وێ ده‌ژین. پارێزه‌رانی به‌رگری ئه‌وان ده‌ڵێن پـیاوه‌کان بێ‌گوناهن.
کۆمپانیای بلاک‌واته‌ر ده‌ڵێت پاسه‌وانانی ئاسایش ته‌قه‌یان لـێـکرابوو کاتێـک کاروانێـکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌یان ده‌پاراست.