دوابه‌دوای هێرشـه‌كانی سـاڵی پار كه كرانه سه‌ر شـاری شه‌نگال له باكوری عێراق و برینداربوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی منداڵان، چه‌ند لاوێـكی كوردی ئێزدی له ئه‌ڵمانیا ڕێـكخراوێـكیان دروستكرد به ناوی پـردی ئاسـمانی بۆ منداڵانی عێراق.
ئه‌ركی ئه‌م ڕێـكخراوه گه‌یاندنی منداڵانی زامداره له هێرشه تێرۆركاریـیه‌كاندا كه له عێراق ده‌كرێن.
هادی بابا شـێخ یه‌كێـكه له‌و لاوانه‌ی له ئه‌ڵمانیا له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا سه‌رپه‌رشـتی ژماره‌یه‌ك له‌و منداڵانه‌ی كردووه.
بۆ زانینی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م ڕێـكخراوه هاوكارمان خالید فه‌تاح گفتوگۆی له‌گه‌ڵ هادی بابا شـێخ‌دا كردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6:32خوله‌كه.