كاربه‌ده‌سـتێـكی حكومه‌تی پاكسـتان ده‌ڵێت ئه‌و كه‌سه‌ی گومانباره به نه‌خشه‌ڕێژی هێرشه خوێناویـیه‌كه‌ی مانگی ڕابردوو كرایه سه‌ر شـاری مۆمبای هیندسـتان له پاكسـتان گیراوه.
ڕۆژی دووشه‌ممه ئه‌و كاربه‌ده‌سـته گوتوویه‌تی پـۆلیسی پاكسـتان زه‌كی ڕه‌حمان و ژماره‌یه‌ك خه‌ڵـكی تریشی ده‌سـتگیركردووه له میانه‌ی هێرشـێـكی هێزه ئاسایشـیـیه‌كاندا بۆ سه‌ر ئه‌و شـوێنانه‌ی له لایه‌ن جه‌ماعه‌ت ئه‌لده‌عوه‌وه به‌كارهاتووه.
جه‌ماعه‌ت ئه‌لده‌عوه ڕووی ده‌ره‌وه‌ی ڕێـكخراوی له‌شـكری طیبه‌ی قه‌ده‌غه‌كراوه، وه ئه‌م ڕێـكخراوه توندڕه‌وه‌ش لۆمه‌ی هێرشه‌كانی مۆمبای خراوه‌ته ئه‌سـتۆ.
پـۆلیسی هیندسـتان ده‌ڵێت ئه‌و چه‌كداره ته‌نهایه‌ی له هێرشه‌كه‌ی مۆمبایدا گیراوه پـێی گوتوون زه‌كی ڕه‌حمان یه‌كێكه له پـیلان داڕێژه‌رانی هێرشه‌كه.