Accessibility links

به‌رادعی ده‌ڵێت هه‌وڵه‌كان بۆ ڕاگرتنی خواسته‌ ناوه‌كیـیه‌كانی ئێران شـكسـتی هێناوه‌


ئه‌و كه‌سه‌ی به‌رپـرسـیاره‌ له‌ ئاژانسی چاودێریـكردنی ناوه‌كی جیهانی ده‌ڵێت هه‌وڵـدانه‌كان بۆ ڕاگرتنی نیازی ئێران بۆ به‌ده‌سـتهێنانی چه‌كی ناوه‌كی سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌.

ڕێبه‌ری ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌یی IAEAمحه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی به‌ ڕۆژنامه‌ی لۆس ئه‌نجلس تایمزی گوتووه‌ جیهان له‌و باره‌یه‌وه‌ پـێشـوه‌چوونێـكی بچوكیشی نه‌كردووه‌.

له‌ وتووێـژێـكدا كه‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ به‌رادعی ده‌ڵێت سـزاكانی دژی ئێران دانراون هه‌ڵـوێسـتی ئێرانی توندتر كردووه‌. هه‌روه‌ها گوتیشی گه‌لی ئێران كه‌ دژی ده‌سه‌ڵاتی ئێسـتان پـشـتیوانی له‌ ڕژێمه‌كه‌ ده‌كه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سـزای ئابووری خراوه‌ته‌ سه‌ر وڵاته‌كه‌یان.

وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌ ڕۆژئاوایی‌یه‌كانی ئێران تاوانبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی هه‌وڵی پـته‌وكردنی به‌رنامه‌ی ناوه‌كی ده‌دات به‌ مه‌به‌سـتی دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كی. ئێران سـووره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌ ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ته‌نها به‌ مه‌به‌سـتی ئاشـتیـیه‌ و ده‌ڵێت ده‌سـت‌هه‌ڵـناگرێت له‌ هه‌وڵه‌كانی بۆ ته‌كنه‌لۆژیای ناوه‌كی.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG