سه‌رۆكی نوێی هه‌ڵـبژێردراوی ئه‌مریكا باراك ئۆباما ده‌ڵێت ئه‌مریكایی‌یه‌كان ده‌توانن كۆنتڕۆڵی چاره‌نووسی ئابووری خۆیان بكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش وێڕای ئه‌و داڕمانه ئابووریـیه‌ی بۆته مایه‌ی له‌ده‌سـتدانی نزیكه‌ی 2 ملیۆن كار له وڵات‌دا.
له وتاری ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕادیۆیی هه‌فتانه‌یدا سه‌رۆكی نوێی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا گوتی ئابووری گرفتاوی ئه‌مریكا وا له زۆربه‌ی هاوڵاتیـیانی ئه‌مریكایی كردووه هه‌ست به نائومێدی بكه‌ن، به‌ڵام ده‌شـڵێت پـلانه‌كه‌ی بۆ بوژاندنه‌وه‌ی ئابووری خه‌ڵـكان ده‌خاته‌وه سه‌ر كاره‌كانیان و هه‌روه‌ها هاوڵاتیـیانی ئه‌مریكایی به‌هێزتر ده‌كات.
هاوكات به‌ڕێز ئۆباما له وتاری ڕادیۆیی ڕۆژی شه‌ممه‌یدا گوتیشی هه‌وڵی زۆر ده‌خاته گه‌ڕ تا باڵه‌خانه و خانووبه‌ره‌ی گه‌شـتی وزه‌ی پـێویسـتیان بۆ دابین‌بكرێت و هه‌روه‌ها له بواره‌كانی دروسـتكردنی جاده و بان و ژێرخانی ئابووری پاره‌ی زیاتر خه‌رج بكرێن.
پـلانه‌كه‌ی به‌ڕێز ئۆباما داوای ده‌سـتگه‌یشـتنی فره‌تر به خزمه‌تگوزاری ئنته‌رنێتدا ده‌كات و دڵنیابن له‌وه‌ی ئۆفیسه‌كانی نه‌خۆشـخانه‌كان و پـزیشـكان به چاكترین شـێواز سـوود له ته‌كنه‌لۆژیا وه‌ربگرن.
ئه‌وه‌ی شـایانی گوتنه سه‌رۆكی هه‌ڵـبژێردراوی ئه‌مریكا ده‌ڵێت ئه‌م ده‌سـتپـێشـخه‌ریـیانه یارمه‌تی له خولقاندنی یاخود هێشـتنه‌وه‌ی به لای كه‌م 2.5 كار له ئه‌مریكا ده‌دات و هه‌روه‌ها به ملیاره‌ها دۆلار باج له‌سه‌ر باجده‌ران ده‌گێڕێته‌وه.
له وته‌كه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌یدا سه‌رۆك ئۆباما ڕه‌خنه‌ی وه‌ك خۆی ده‌ڵێت له شـێوازی كۆنی واشـنتن گرت له‌مه‌ڕ چاره‌سه‌ری كێشـه‌كان.
له كۆتایـیدا ئاماژه‌ی به‌وه دا سه‌ركه‌وتنی پـلانه‌كانی ئابووری له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌وه‌یه بڕی چه‌ند پاره بۆ ئه‌و مه‌به‌سـته خه‌رج ده‌كرێت، به‌ڵـكو به‌نده له‌سه‌ر ده‌رئه‌نجامی به‌ده‌ستهێنراوی ئه‌و كارانه.