ڕۆژی شه‌ممه له كرده‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له نزیـك ئه‌كادیمیای پـۆلیسی كه‌ركوك پـۆلیسێـك كوژراوه و 10 كه‌سی تریش برینداربوون، كه شه‌شیان پـۆلیسن و چواره‌كه‌ی تریان له‌و گه‌نجه خۆبه‌خشـانه‌بوون كه خۆیان بۆ بوون به پـۆلیس تۆماركردووه.
به‌پـێی سه‌رچاوه‌كانی پـۆلیس خۆكوژه‌كه پـیاده بووه و له نزیـك كۆمه‌ڵـێـك هاوڵاتی خۆی ته‌قاندۆته‌وه كه هاتبوون له ڕێزه‌كانی پـۆلیس خۆیان ناونووس بكه‌ن و دابمه‌زرێن.
هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پـۆلیس له درێژه‌ی لـێدوانه‌كه‌یه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه خۆكوژه‌كه ویسـتوویه‌تی بگاته ناو ئاپـۆڕه‌ی ئه‌و لاوانه‌ی كه خۆیان بۆ پـۆلیس ناونووس ده‌كرد، به‌ڵام له‌به‌رده‌م بازگه‌ی پـۆلیسـه‌كاندا خۆی ته‌قاندۆته‌وه. به‌و هۆكاره‌شه‌وه پـۆلیسێـك كوژراوه و شه‌ش پـۆلیسی بازگه‌كه برینداربوون. چوار له‌و گه‌نجانه‌ش كه بۆ دامه‌زراندن له‌وێ بوون برینداربوون و برینی دووانیان مه‌ترسیداره.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تر له پـۆلیسی كه‌ركوك به ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاند ئێسـتا پـۆلیسی كه‌ركوك سه‌رقاڵی دامه‌زراندنی هه‌زار پـۆلیسه و له شـوێنی ڕووداوه‌كه‌ش ته‌نها به‌شـێـكی كه‌می خۆبه‌خشـه‌كان له‌وێ‌بوون.