Accessibility links

زیاتر له‌ 500 هه‌زار كه‌س له‌ مانگی یازده‌دا له‌ ئه‌مه‌ریكا بـێـكاربوون


حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند كه‌وا ژماره‌ی ئه‌و كارانه‌ی له‌ مانگی نۆڤه‌مبه‌ردا له‌ده‌ست‌چووه‌ 533 هه‌زار كار بووه‌، ئه‌مه‌ش به‌ڵـگه‌یه‌كی زیاتره‌ بۆ ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین ئابووری جیهان له‌ باری هه‌ڵئاوسـانی ئابووریدایه‌، هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ش نزمترین ئاسـتی بـێـكاریـیه‌ كه‌ وڵات له‌ ماوه‌ی 34 سـاڵی ڕابردوودا به‌خۆیه‌وه‌‌بینیبێت.

سه‌رۆك بوشیش له‌ لای خۆیه‌وه‌ نیگه‌رانی خۆی نیشـاندا له‌ به‌رامبه‌ر لـێشـاوی ئه‌و كرێـكارانه‌ی كاره‌كانیان له‌ده‌سـتداوه‌، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری ڕوودانی هه‌مان حاڵه‌ت له‌ كۆمپانیاكانی دروسـتكردنی ئۆتۆمبیلی ئه‌مه‌ریكادا.

به‌ڕێز بوش گوتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌كه‌ی كارده‌كات له‌سه‌ر نه‌هێشـتنی ئه‌و هۆكارانه‌ی بوونه‌ته‌ مایه‌ی ئه‌م قه‌یرانی ئابووریـیه‌ كه‌ ئه‌ویش بازاڕی كڕین و فرۆشـتنی خانووبه‌ره‌ و متمانه‌ی وه‌رگرتنی قه‌رز بوون.

نانسی پـڵوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش گوتی له‌ هه‌فته‌ی داهاتوودا ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌و یاسـایه‌ ده‌ده‌ن كه‌ بۆ ڕزگاركردنی كۆمپانیاكانی دروسـتكردنی ئۆتۆمبیل له‌ ئه‌مه‌ریكا پـێشـنیاركراوه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG