ڕێبه‌رانی سێ کارگه‌ی گه‌وره‌ی ئۆتۆمبیل‌دروسـتکردنی ئه‌مریکا ڕۆژی هه‌ینی جارێـکی تر داوا له یاسـادانه‌رانی ئه‌مریکا ده‌که‌ن بۆ یارمه‌تیـیه‌کی زۆری حکومه‌ت به ماوه‌یه‌کی کورت پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ڕاپـۆرتی ڕێژه‌ی بێـکاری له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا.
به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فۆرد، کرایسـله‌ر و جه‌نه‌ڕاڵ مۆتۆر ڕۆژی هه‌ینی داوای 34 ملیار دۆلار قه‌رز له حکومه‌ت ده‌که‌ن. ئه‌وان له میانه‌ی دانیشـتنیاندا له‌گه‌ڵ کۆمیته‌ی بانکی سـینات هۆشـداریـیان دا که ملیۆنان خه‌ڵـک بێـکارده‌بن ئه‌گه‌ر کارگه‌کانی ئه‌وان داخرێن.
هاوکات شـاره‌زایان ده‌ڵێن له ڕاپـۆرتی وه‌زاره‌تی کاری ئه‌مریکادا ئاماژه به زیاتر له 300 هه‌زار بێـکاری تری ئه‌مریکا ده‌کرێت که به‌مه‌ش ڕێـژه‌ی بێـکاری له ئه‌مریکا له ماوه‌ی 26 سـاڵی ڕابردووه‌وه خراپـترین ده‌بێت.