Accessibility links

ڕێبه‌ری کڵێسـا ئۆرثۆدۆکسـه‌کانی ڕووسیا کۆچی دوایی‌کرد


کاربه‌ده‌سـتانی کڵێسـاکانی ڕووسیا ده‌ڵێن پاتریارکی ئۆرثۆدۆکس ئاله‌کسی کۆچی دوایی‌کردووه‌.

وته‌بێژی کڵێسـاکان ده‌ڵێت پاتریارکی 79 سـاڵان ڕۆژی هه‌ینی له‌ ماڵه‌که‌ی خۆی له‌ ده‌ره‌وه‌ی مۆسـکۆ کۆچی دوایی‌کرد، به‌ڵام هۆی گیان له‌ده‌سـتدانه‌که‌ی ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه‌.

وته‌بێـژی سه‌رۆکی ڕووسـیا دمیتری مێدڤێدێڤ له‌ ڕۆژی هه‌ینی گوتی سه‌رۆک سه‌ردانی داهاتووی بۆ ئیتالیا دواخست و گه‌ڕایه‌وه‌ پاش ئه‌وه‌ی ئاله‌کسی کۆچی دوایی‌کرد.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG